Abdullah Aşıran
13 نیسان 2022•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2022
رۆتردام-AA
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر رووسیا و بێلاڕووسدا سه‌پاندوویه‌تی، هۆڵه‌ندا هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ستی به‌سه‌ر شه‌ش یه‌ختی دیكه‌ی رووسه‌كاندا گرت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی گومرگی هۆڵه‌نداوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، چاودێریی وردی ١٩ یه‌ختی رووسه‌كان كراوه، كه نۆیان لای به‌رهه‌مهێنه‌ر و ئه‌وانی دیكه‌یان فرۆشیارانی یهختن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر رووسیا و بێلاڕووسدا سه‌پێنراوه، ١٣ یه‌ختی رووسه‌كان كه له‌ژێر چاودێریی ورددا بوون و شه‌ش یه‌ختی دیكه‌ش، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه، بچووكترینی یهختهكان ٨،٥ مه‌تر و گه‌وره‌ترینیان ١٢٠ مه‌تر درێژه و رێگا نادرێت هیچ یه‌كێك له‌و یه‌ختانه به‌كاربهێنرێن و هۆڵه‌ندا جێبهێڵن، به‌ڵام ده‌كرێت له‌ژێر چاودێرییدا بۆ تاقیكردنه‌وه ره‌وانه‌ی ده‌ریا بكرێن.
رۆژی ٦ی نیسان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا وۆپكێ هۆیكسترا ئاشكرای كردبوو، ١٣ یه‌ختی رووسی كه لای پێنج به‌رهه‌مهێنه‌ری یهختن له وڵاته‌كه، خراونه‌ته ژێر چاودێریی ورده‌وه.