لاهای
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا فرانس تیمه‌رمانس ئاماژه‌ی به‌وه كرد "میسر سوكایه‌تی به سه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی كردووه و ڕۆژنامه‌نووسه هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه دادگایی كردووه."
گوتیشی ئه‌مڕۆ له لۆكسه‌مبۆرگ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن.
لای خۆشییەوە رۆژنامەنووسی هۆڵەندی رێنا نهتیهس بڕیاره‌كه‌ی دادگای میسیری به "ئابڕووچوون" ناوزه‌ند كرد و ڕایانگه‌یاند: له‌مه‌و دوا رۆژنامەنووسان ناتوانن سه‌ردانی میسر، ئه‌فریقا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكەن."
نهتیهس كه له‌سه‌ر (بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و گرته ڤیدیۆیی دژی میسر له ڕێگه‌ی كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌وه) تۆمه‌تبار كرابوو، مانگی شوبات قاهیره‌ی به‌ره‌و وڵاته‌كه‌ی جێهێشت.
ڕۆژنامه‌نووسی هۆڵه‌ندی رێنا نهتیهس به غیابی سزای 10 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر دا سه‌پێنرا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا پێشتر له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا، پێشنیاری كردبوو تا كاتی ڕاگه‌یاندنی بڕیاری دادگا نەتیەس سه‌ردانی میسر نه‌كات.