Burak Karacaoğlu,Eşref Musa,Hemın Othman Mohammed
20 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2019
ئیدلب - AA
له ئاكامی هێرشی ئاسمانیی و زه‌مینیی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و پشتیوانانی كه كاته‌كانی دره‌نگانی شه‌و كردیانه سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی مه‌ده‌نی له سنووری بازنه‌ی "ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژی ئیدلب" 12 كه‌س کوژران كه چواریان منداڵن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانه‌وه وه‌رگیراوه، هێزه‌كانی رژێم كه له سوپای رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د و ئه‌و گرووپه تیرۆریستییانه پێكهاتووه كه ئێران پشتیوانیان ده‌كات هێرشی ئاسمانیی و زه‌مینییان كردووه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌كانی كهنسافرا و كهفرهنبیلی پارێزگای ئیدلب و گوندی ئهلقهستونی گونده‌واری سه‌ربه خۆرئاوای حه‌ما.
هه‌روه‌ها به‌پێی زانیاری سه‌رچاوه‌كانی به‌رگری شارستانی (كڵاو سپییه‌كان) له هێرشه‌كانی سه‌ر شارۆچكه‌ی كهفرهنبیل و گوندی ئهلقهستون 12 مه‌ده‌نی کوژراون كه چواریان منداڵن.
چاودێری فڕۆكه‌ی سه‌ربه ئۆپۆزسیۆن، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شارۆچكه‌ی كهفرهنبیل له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیاوه ئه‌نجامدراوه و دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگیی رووسی له حمێمیمه‌وه فڕیون و هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.