Zana Natık Kerem
10 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2019
غەززە ــ AA
سوپای ئیسرائیل، خالێكی بزووتنەوەی حەماسی لە ناوەڕاستی كەرتی غەززە بوردومان كرد.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند كە ئەو خاڵە لە ناوەڕاستی غەززە بە چەكی قورس لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومانكراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی كە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە شایەتحاڵەكانەوە دەستیكەوتووە، ئەو خاڵە كە لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومانكراوە، سەربە بزووتنەوەی حەماسە.
بە گوتەی شایەتحاڵەكان، بۆردومانەكە هیچ زیانێكی گیانی لێنكەوتووەتەوە.
هیچ زانیاری و روونكردنەوەیەك لەوبارەیەوە لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاونەكراوەتەوە.