Abdullah Aşıran,Hemın Othman Mohammed
18 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 18 ئادار 2019
ئوترخت - AA
له مه‌یدانی 24ی تشرینی یه‌كه‌می شاری ئوترخت ناوەڕاستی هۆڵەندا، هێرشێكی چه‌كداری روویدا، هێرشه‌كه‌ش برینداری لێكهوتهوه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له لایه‌ن پۆلیسی هۆڵه‌نداوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه هێرشه‌كه‌ی مه‌یدانی 24ی تشرینی یه‌كه‌م برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه هێرشه‌كه له‌ناو ترامێكدا ئه‌نجامدراوه و ژماره‌یه‌كی زۆر پۆلیس و تیمی ته‌ندروستی ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كراون.
هاوكات میدیاكانی هۆڵه‌ندا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه مه‌یدانه‌كه به‌ڕووی هاتوچۆدا داخراوه و هێشتا هۆكاری رووداوه‌كه دیار نییه.