Dildar Baykan
12 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2020
واشنتۆن - AA
سەرۆكى ئەمريكا و كانديدى پارتی كۆماری لە ٥٩ـەمین هەڵبژاردنەكانى سەرۆکایەتی بۆ هەڵبژاردنی ٤٦ـەمین سەرۆكى ئەو وڵاتە دۆناڵد ترەمپ، بە براوەى ويلايەتى ئالاسكا راگەيەندرا.
بە گوێرەى ئەو ئەنجامە نافەرمييانەى كە لە مێدياكانى ئەمريكا بڵاوكراوەتەوە، ترەمپ سەدا ٥٦،٩ى دەنگەكانى ويلايەتى ئالاسكاى بردووەتەوە.
بەم ئەنجامە ترەمپ، بەپێش کاندیدی پارتی دیموکراتی، جۆ بايدن-ى ركابەرى و سێ نوێنەرى لەو ويلايەتە بردەوە و ژمارەى نوێنەرەكانى بۆ ٢١٧ بەرزكردەوە.
لەلايەكى ديكەوە، بە گوێرەى ئەنجامە نا فەرمييەكان جۆ بايدن كە ٢٧٩ نوێنەرى بردووەتەوە، كورسى سەرۆكايەتى مسۆگەر كردووە.