Gülşen Topçu
05 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2019
عه‌ده‌ن - AA
حكوومه‌تی یه‌مه‌ن رایگه‌یاند کە سه‌ركه‌وتنی هه‌ر دیالۆگێك له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی راگوزه‌ری باشوور كه ئیمارات پشتیوانی ده‌كات په‌یوه‌سته به‌وه‌ی ئیمارات رێگربێت له لادانی له‌و رۆڵه‌ی له‌ناو هاوپهیمانییهتەكه هه‌یه‌تی به‌ڕابه‌رایه‌تی سعوودیه''.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی یه‌مه‌ن SABA بڵاویکردەوە، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته، محه‌مه‌د حه‌زره‌می له ریازی پایته‌ختی سعوودیه له‌گه‌ڵ بریكاری سه‌رۆكی وه‌فدی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ یه‌مه‌ن، ریكاردۆ ڤیلا كۆبووه‌ته‌وه.
محەمەد حه‌زره‌می ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه حكوومه‌تی شه‌رعی به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازی له بانگه‌وازی سعوودیه ده‌كات بۆ دیالۆگ و گوتی: ''سه‌ركه‌وتنی هه‌ر دیالۆگێك كه له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی راگوزه‌ری باشوور ئەنجام دەدرێت، په‌یوه‌سته به‌وه‌ی ئیمارات رێگربێت له لادانی له‌و رۆڵه‌ی له‌ناو هێزه‌كانی هاوپهیمانییهتەكه هه‌یه‌تی''.
لای خۆیه‌وه ریكاردۆ ڤیلا باسی له هه‌ستیاری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كرد له پاراستنی ئاسایش، سه‌قامگیری و یه‌كێتیی له یه‌مه‌ن.
دوێنێ وه‌زیری ناوخۆی یه‌مه‌ن، ئه‌حمه‌د مەیسەری باسی له‌وه كردبوو كه له‌ژێر هیچ هه‌لومه‌رجێكدا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی راگوزه‌ری باشووردا ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر پێویست بكات له‌گه‌ڵ ئیماراتدا دانوستان ده‌كه‌ن.
ئیمارات كه پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی جوداخوازی باشوور ده‌كات له هه‌مان كاتدا له ساڵی ٢٠١٥ه‌وه تا ئێستا له‌ناو هاوپه‌یمانییەتی عه‌ره‌بیدایه به‌ڕابه‌رایه‌تی سعوودیه كه دژبه حووسییه‌كان پشتیوانی له حكوومه‌تی شه‌رعی ده‌كات.