Sarp Özer
22 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2021
برۆکسل- AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لیۆد ئۆستین کۆبوویەوە.
ئاکار، لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی ناتۆ، چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی لە بارەگای سەرەکی ناتۆ ئەنجامدا.
خولوسی ئاکار، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری بەرگریی بەریتانیا، بێن واڵێس، لە پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکەی ناتۆ، کۆبوونەوەیەکی کورتی لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ليۆد ئۆستین ئەنجامدا.
لە میانی کۆبوونەوەکەی نێوان ئاکار و ئۆستیندا، تاوتوێی گرنگیی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی ورد بۆ درووستکردنی رۆژەڤێکی ئەرێنی لە پێش لووتکەی سەرکردەکانی G20 کە لە رۆما بەڕێوەدەچێت، کرا.