Kasım İleri
22 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2022
واشنتۆن - AA
لە سەردانێکی چاوەڕواننەکراودا، وەزیری دادی ئەمریکا، مێریک گارلاند لە سنووری ئۆکراینا و پۆڵەندا لەگەڵ داواکاری گشتیی ئۆکراینا، ئیرینا ڤینیدیکتۆڤا، کۆبووەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، نێد پرایس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە وەزیری دادی ئەمریکا، گارلاند بە یاوەری نوێنەری یاسای تاوانی جیهانی لە وەزارەتی دەرەوە، بێس ڤان شاک سەردانی پۆڵەندای کردووە.
پرایس ئاماژەی بەوە دا کە گارلاند لەگەڵ داواکاری گشتی ئۆکراینا، ئیرینا ڤینیدیکتۆڤا لە سنووری نێوان پۆڵەندا و ئۆکراینا کۆبووەتەوە، راشیگەیاند کە هەردوولا باسیان لە "تاوانە جەنگییەکانی لە ئۆکراینا" و "پێشێلکارییەکانی دیکەی مافی مرۆڤ"ی رووسیا کردووە.
ناوبراو ئەوەیشی خستەڕوو کە کە مێریک و ڤینیدیکتۆڤا لەگەڵ ئەندامانی گرووپی راوێژکاری لێپرسینەوەی تاوانە دڕندەکان کە بە هاوبەشی لەلایەن ئەمریکا و بەریتانیا و یەکێتیی ئەورووپا دامەزراوە، کۆبوونەتەوە، گوتی: "لەمیانی سەردانەکەیدا، گارلاند پەیامێکی روونی (بۆ رووسیا) نارد کە شوێنێکیان بۆ نادۆزرێتەوە تاوەکوو خۆیان تێدا حەشاردەن. ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی بەرپرسیارن، لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت".