Murat Başoğlu
06 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2023
واشنتۆن - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن بە سەردانێک کە سێ رۆژ دەخایەنێت، گەیشتە سعوودیە.
کەناڵی ئەلعەرەبییەی سعوودی بڵاوی کردووە، ئانتۆنی بڵیکن بە سەردانێک گەیشتە ریاز بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و ریاز لە دوای چەند ساڵێک لە ناکۆکی قوڵ لەبارەی پرسەکانی پەیوەندار بە ئێران و ئاسایشی هەرێمی و نرخی نەوت.
چاوەڕێ دەکرێت بڵینکن لەمیانی سەردانەکەی بۆ ریاز و جیددە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سعوودیە لەنێویاندا محەمەد بن سەلمان کۆببێتەوە.
سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سعوودیە هاوکاتە لەگەڵ کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئێران لە ریاز لە دوای نزیکەی حەوت ساڵ لە داخرانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەردوو وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە و ئێران کرایە.
چەند رۆژێک بەر لە ئێستا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئانتۆنی بڵینکن لە ماوەی نێوان ٦-٨ی حوزەیران سەردانی سعوودیە دەکات بە ئامانجی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی سعوودیە و تاوتوێکردنی هەماهەنگیی ستراتیجی نێوان هەردوو وڵات لە پرسە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان و هەماهەنگیی ئابووری و ئەمنیی.