Zana Natık Kerem
10 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2022
ھەولێر ــ AA
وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن بەسەردانێک گەیشتە بڕۆکسل پایتەختی بەلجیکا.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، فوئاد حوسێن بەسەردانێک گەیشتووەتە شاری بڕۆکسل پایتەختی بەلجیکا.
راشیگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە میانی سەردانەکەی بۆ بڕۆکسل، بەشداریی لە شەشەمین کۆنگرەی بڕۆکسل تایبەت بە ئایندەی سووریا و ناوچەکە دەکات.
ئەحمەد سەحاف باسی لەوەش کردووە کە ئەمڕۆ کارەکانی کۆنگرەکە، لەسەر ئاستی وەزاری لە بەلجیکا دەست پێ دەکات.