Zuhal Demirci
13 تشرینی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2023
لەندەن - AA
وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، سویلا براڤەرمان کە بەهۆی هەڵوێستی بەرامبەر خۆپیشاندانەکانی پشتیوانی لە فەڵەستین بووە جێی مشتومڕ، لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە ڕاگەیاندنی بەریتانیادا بڵاوکراوەتەوە، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە، ریشی سوناک، وەزیری ناوخۆ براڤەرمانی لە کارەکەی دوورخستووەتەوە.
پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سوناک، گۆڕانکاری لە کابینەی حکوومەتەکەیدا ئەنجام بدات.
سویلا براڤەرمان، پۆلیسی لەندەنی بە لایەنگری تۆماتبار کردبوو کە ڕێگەی دابوو بە خۆپیشاندانی پشتیوانی لە فەڵەستین کە دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەستیپێکردبوو، بەو هۆیەوە گرژی لەو وڵاتە سەریهەڵدا کە بووە ڕۆژەڤی وڵاتەکە.