Şilan Turp,Muhammed Kılıç
05 کانوونی دووەم 2026•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2026
ئەنقەرە ــ AA
پاپای کڵێسای کاسۆلیکی و سەرۆکی دەوڵەتی ڤاتیکان، پاپا لیۆی چواردەھەم داوای کرد سەروەریی ڤێنیزوێلا بپارێزرێت، ئەوەش دوای ئەو دەستوەردانە سەربازییەی کە ئەمریکا لە ڤێنیزوێلا ئەنجامی دا.
پاپا لیۆی چواردەھەم لە گوتاریدا کە لە گۆڕەپانی پێترۆس لە ڤاتیکان پێشکەشی کرد باسی لە پێشھاتەکەی ئەم دواییەی ڤێنیزوێلا کرد و تیایدا نیگەرانی خۆی نیشاندا لە ھەمبەر ڕووداوەکانی ئێستای ڤێنیزوێلا و داوای کرد سەروەریی ڤێنیزوێلا بپارێزرێت.
جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە ھەمووان پێکەوە کار بکین بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی ئاشتیخواز لەسەر بنەمای ھاوکاری و تەبایی و سەقامگیری.
گوتیشی: "دەبێت بەرژەوەندی گەلی ڤینیزوێلا لە سەرووی ھەموو شتێکەوە بێت، ھەروەھا دەبێت بەسەر توندوتیژیدا زاڵ بین و لەسەر ڕێگای دادپەروەری و ئاشتی بڕۆین و سەروەری یاسا بەھێز بکەین".