Kasım İleri
23 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2021
واشنتۆن - AA
وەزیری بەرگری ئەمریکا، ڵۆید ئۆستن، دوابەدوای وەرگرتنی پۆستەکەی یەکەم پەیوەندی تەلەفۆنی نێودەوڵەتی لەگەڵ سکرتێری گشتی ناتۆ، یەنس ستۆڵتنبێرگ ئەنجامدا.
پێنتاگۆن دەرباری ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە ئۆستن جەختی لەوە کردوەتەوە کە ناتۆ بۆ ئەمریکا گرنگە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "وەزیری بەرگری ئەمریکا و سکرتێری ناتۆ باسیان لە رەوشی ئەمنی ناتۆ و کارەکانی رێکخراوەکە لە ئەفغانستان و عێراق کردووە".
هەروەها ئەو دوو بەرپرسە باسیان لە کۆبوونەوەی ئایندەی وەزیرانی بەرگری ناتۆ کردووە و بەڵێنیشیان بەیەک داوە لە مانگەکانی ئایندەدا دووبارە راوێژ بە یەکتر بکەن.