Mazın Asad
23 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2018
واشنتۆن - AA
ئیداره‌ی ئه‌مریكا رایگەیاند كه له مانگی ئایاری داهاتوودا، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه لە ئیسرائیل بۆ قودس ده‌گوازرێته‌وه و باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئیسرائیل، داڤید فریدمان له باڵیۆزخانه نوێیه‌كه، ده‌ست به‌كاركردن ده‌كات.
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بکرێت، له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌ل ئه‌بیبه‌وه لە ئیسرائیل بۆ قودس، به نووسراوێك وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی دایه‌وه.
به‌رپرسه‌كه گوتی: "پلانمان هەیە کە له مانگی ئایاری داهاتوودا، باڵیۆزخانه‌ی نوێی ئه‌مریكا له قودس بكه‌ینه‌وه. كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌كه هاوكات ده‌بێت له‌گه‌ڵ ٧٠هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ئیسرائیل".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ هەینی وەزیری گواستنەوە و ھەواڵگری ئیسرائیل، ئیسرائیل کاتز له تویتێکدا رایگەیاندبوو کە ئەمریکا لە ١٤ی مانگی ئایاری داهاتوودا، باڵیۆزخانەکەی له ئه‌ل ئه‌بیبه‌وه لە ئیسرائیل بۆ قودس دەگوازێتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧دا قودسی وەک "پایتەختی ئیسرائیل" ناساندبوو کە دواتر ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی جیھان ئیدانەی بڕیارەکەی ترەمپیان کردبوو.
پاشان بە دەستپێشخەری تورکیا پرۆژە بڕیارێک بۆ رەخنەگرتن لە بڕیاری ترەمپ لەبارەی قودس ئامادە کرا و رەوانەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە سەرەڕای ھەڕەشەکانی ئەمریکا بە ١٢٨ دەنگ بەرامبەر بە ٩ دەنگی نەخێر پەسەند کرا.