Abdullah Shukur
29 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2016
ھاوپەیمانی نیشتمانی ھێزەکانی شۆڕشگێر و ئۆپۆزسیۆنی سووریا رایگەیاند کە پشتیوانی لە ئاگربەستی سووریا دەکەن کە لە ژێر چاودێری رووسیا و تورکیا، بڕیارە دوای نیوەی ئەمشەو بخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
ھاوپەیمانی نیشتمانی ھێزەکانی شۆڕشگێر و ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە نووسراوێک سوپاسی گشت ئەو لایەنانە کرا بە تایبەتی تورکیا کە ھەوڵیان بۆ دەستەبەرکردنی ئاگربەستەکە داوە و داواش کرا کە گشت لایەنەکانی سووریا پابەندی ئەم ئاگربەستە ببن.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە سوپای سووریای ئازاد پابەندی ئاگربەستەکە دەبێت و بەڵام بێ ھەڵوێستیش نابێت لە وەڵامدانەوەی پێشێلکارییەکانی ھێزەکانی ئەسەد و ئێران.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاندبوو کە ئاگربەستی لە نێوان لایەنەکانی سووریا راگەیەنراوە و بڕیاریشە دوای نیوەی ئەمشەو بخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.