Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
16 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف باسی له‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌و سزایانه‌ی پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا سه‌پێندراوه هه‌ڵبگیرێن، ئه‌وا رێگای دیپلۆماسی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كرێته‌وه.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له لێدوانێكیدا بۆ ته‌له‌ڤیزیۆنی ئێن بی سی ئه‌مریكی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و سزا ئابوورییانه‌ی له دوای هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مب به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پێندراوه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كردووه‌ته ئامانج.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له‌وه كرد كه سزاكانی ئه‌مریكا بووه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی له ئێران‌دا و گوتی: ''ئێمه جه‌نگ ناخوازین، ده‌بێت ئه‌مریكاش واز له كردنه ئامانجی گه‌لی ئێران و سه‌پاندنی گوشاری مرۆیی گه‌وره بهێنێت. ده‌رمان بۆ نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه، نه‌خۆشیه‌كانی MS، نه‌خۆشی EB (نه‌خۆشی په‌پووله) ده‌ست ناكه‌وێت. زۆر ده‌رمان له وڵات‌دا به‌رهه‌م ده‌هێنین، به‌ڵام ناتوانین هه‌موو ده‌رمانێك بۆ ئه‌و نه‌خۆشیه شازانه به‌رهه‌مبهێنین. ئه‌مریكا رێگره له گه‌یشتنی ئه‌و ده‌رمانانه. ده‌بێت ئه‌و ره‌وشه كۆتایی پێ بێت كه گه‌له‌كه‌مانی ترساندووه''.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف باسی له ئه‌گه‌ری گۆڕینی گرژیی نێوان ئه‌مریكا و ئێران كرد بۆ جه‌نگ و گوتی: ''پێموانییه سه‌رۆك تره‌مپ جه‌نگ بخوازێت، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام له ده‌وریدا كه‌سانێك هه‌ن له جه‌نگ بێزار نابن. وانازانم ئه‌وانه سه‌ركه‌وتووبن، چونكه پێموایه له كۆتایی رۆژدا ژیری باڵاده‌ست ده‌بێت. هه‌موو ده‌زانن ئێران وڵاتێكی گه‌وره و شكۆداره و هێرشی سه‌ربازیی قبووڵ ناكات''.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران لەبەرامبەر ئەمەدا باسی لەوەکرد کە بە هۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە مەترسیی پێکدادان لە ئەنجامی رووداو یان "رووداوی پلان بۆ داڕێژراو" هەیە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە پێویستی زانیوە لە پێناو کرانەوەی رێگای دانوستان لە نێوان تاران-واشنتۆندا پێویستە ئەمریکا ئەو سزایانەی کە لە دوای کشانەوە لە رێککەوتنی ئەتۆمیی سەپاندوویەتی، هەڵبگرێت و گوتی: "ئەو کاتەی کە سەرۆک ترەمپ ئەو سزایانە هەڵدەگرێت کە دوای دەستبەکاربوونی سەپاندوونی، رێگای دانوستان دەکرێتەوە".
لە وەڵامی پرسیارێکیشدا سەبارەت بەوەی کە دەکرێت دانوستان لەبارەی پرۆگرامی مووشەکی بالیستیی ئێرانەوە بکرێت یان نا، محەمەد جەواد زەریف گوتی: "با لەو بابەتەی کە ئامادەین دەست پێ بکەین، ئەگەر بێت و هەست بە پێویستیی تاوتوێکردنی مووشەکی بالیستیی بکەین، ئەو کاتە بڕیاردەدەین کە دەتوانین چی بکەین".