Tayfun Salcı,Ramal Abdullah Mahmood
27 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2019
له‌نده‌ن – AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسۆن و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام دا.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، سه‌رۆكوه‌زیران، بۆریس جۆنسۆن و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام داوه.
له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا تره‌مپ پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له جۆنسۆن كردووه وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا، هه‌ردوولا تاوتوێی قۆناغی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و گرژییه‌كانی گه‌رووی هورمزیان كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا به پێویست زاندراوه له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمان وه‌ڵامی ئه‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی ئێران بدرێته‌وه كه تێكدانی سه‌قامگیری گه‌رووی هورمزی لێده‌كه‌وێته‌وه.
جۆنسۆن و تره‌مپ هیوایشیان خواستووه له په‌راوێزی لووتكه‌ی G7 كۆببنه‌وه.