Dildar Baykan
22 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2020
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییدا، كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی لیبیای له‌گه‌ڵ جێینشی ئه‌بو زه‌بی، محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌یان تاوتوێ کرد.
جێگری گوته‌بێژی كۆشكی سپی، جود دیری له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تره‌مپ و ئال نه‌یان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام داوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه هه‌ردوو سه‌ركرده تاوتوێی زۆر بابه‌تیان كردووه به‌تایبه‌تی ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له لیبیا و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له‌و وڵاته‌دا، هه‌روه‌ها جەختیان له‌سه‌ر هاوبه‌شی و په‌یوه‌ندییه ستراتیجییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئیمارات كردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه تره‌مپ هیوای باشی بۆ گه‌لی ئیمارات خواستووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا.
رۆژی دووشه‌ممه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ به جیا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن و سه‌ركۆماری میسر، عه‌بدولفه‌تاح سیسی ئه‌نجام دا و بابه‌تی لیبیای لەگەڵ ئەو دوو سەرکردەیە تاوتوێی كرد.