Hakan Çopur,reva haci
08 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2019
واشنتۆن - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ له ١١ تا ١٥ی ئەم مانگە، سه‌ردانی هەر یەک لە وڵاتانی هه‌نگاریا، پۆڵۆنیا، به‌لجیكا و ئایسله‌ندا ده‌كات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رۆبه‌رت پالادینۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كردۆته‌وه كه پۆمپیۆ له ١١ ی شوباتدا ده‌چێته بوداپێستی پایته‌ختی هه‌نگاریا و له‌سه‌ر ئاستی باڵا چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات و دواتر سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له پۆڵۆنیا، به‌لجیكا و ئایسله‌ندا ده‌كات.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی سهردانهكهیهدا بۆ ناوچه‌كه، پۆمپیۆ چاوی ده‌كه‌وێت به نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتی ئه‌ورووپا فێدێریکا مۆگێرینی و باس له چه‌ندین پرس ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت پرسی ڤێنیزوێلا.