Ahmet Dursun,Mohammed Baqi Hussein
23 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 24 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند، ئێران نایه‌وێت پێكدادان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا ئه‌نجام بدات، به‌ڵام كه‌نداو ده‌پارێزن.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له په‌یامێكیدا كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، پیرۆزبایی له بۆریس جۆنسن كرد كه به سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا هه‌ڵبژێردراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌م دواییه ئێران و به‌ریتانیا به هۆی كه‌شتییه نه‌وت ههڵگرهكانهوه گرژی له‌نێوانیاندایه.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه حكوومه‌ته‌كه‌ی تێرێزا مای به‌فه‌رمانی ئه‌مریكا ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه نه‌وت هه‌ڵگره‌كه‌ی ئێران‌دا گرتووه و ئه‌مه‌ش چه‌ته‌یی-یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران نووسیویه‌تی "پیرۆزبایی له هاوتای پێشووم و سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا، بۆریس جۆنسن ده‌كه‌م. ئێران پێكدادانی ناوێت له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا، به‌ڵام له كه‌نداو به‌درێژایی هه‌زار و 500 میل كهناراومان هه‌یه. ئێره سنووری ئاوی ئێمه‌یه و ده‌یپارێزین".