Ömer Tuğrul Çam
03 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2021
ھەولێر - AA
سەرۆکی کۆنسەی یەکێتیی ئەورووپا، چارلز میشێل خۆشحاڵی خۆی بە بوونی دیالۆگی نێوان تورکیا و میسر دەربڕی.
بە پێی راگەیاندراوێکی یەکێتیی ئەورووپا، سەرۆکی کۆنسەی یەکێتیی ئەورووپا، چارلز میشێل لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرکۆماری میسرعەبدولفەتاح سیسی، پەیوەندییەکانی دوو لایەن و پرسە ناوچەییەکان و ھەروەھا سەقامگیری و ئاسایشی رۆژھەڵاتی دەریای ناوەڕاست-یان تاوتوێ کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە سەرۆکی کۆنسەی یەکێتیی ئەورووپا، چارلز میشێل جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئاسایش و سەقامگیری رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە بەرژەوەندی یەکێتیی ئەورووپا دایە و بوونی دیالۆگی نێوان میسر و تورکیا لەم بارەیەوە جێگەی خۆشحاڵییە.
راشگەیاندراوە کە پرسی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکە بووە و لەم بارەیەوە چارلز میشێل سوپاسی هەوڵەکانی سیسی کردووە بۆ بەرقەرارکردنی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل.