Sangar Hamad Azeez
27 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2016
قودس - AA
دادگای ئیسرائیل بە تۆمەتی هاوردەکردنی مۆبایل بە شێوەیەکی نایاسایی سزای ١٠ رۆژ زیندانی کردنی بۆ پەرلەمانتاری عەرەب باسل غەتاس دەکرد کە رۆژی پێنج شەممەی رابردوو دەستگیر کرابوو.
بە گوێرەی روونکردنەوەیەکی پۆلیسی ئیسرائیل، دادگای ریشۆن لێتسیۆن پەرلەمانتاری کنێست-ی عەرەب عەباس غەتاسی بە ١٠ رۆژ زیندانی کردن سزا دا.
هەر لە روونکردنەوەکە ئاماژە بەوە کرا کەوا ئەو پەرلەمانتارە بۆ ماوەی ١٨٠ رۆژ چوونە دەرەوەی وڵاتی لێ قەدەغەکراوە و هەروەها رێگەی پێنادرێت پەیوەندی لەگەڵ زیندانیانی فەلەستینی دروست بکات لەو ماوەیەدا.
جیا لەمەش لە روونکردنەوەکە ئاماژە بەوە کراوە کەوا ئەو پەرلەمانتارە بە یاوەری پاسەوان دەتوانێت ئامادەی دانیشتنەکانی کنێست بێت.
غەتاس کە بە کۆی دەنگی پەرلەمانتارانی کنێست پارێزبەندی لەسەر هەڵگیرا لە رۆژی پێج شەممەی رابردووەوە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا.