Dildar Baykan Atalay
17 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2022
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و راوێژکاری ئەڵمانیا، ئۆلاف شوڵتز پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان سەبارەت بە گرژیی ئۆکراینا ئەنجام دا.
بەپێی راگەیەندراوێکی کۆشکی سپی، جۆ بایدن و ئۆلاف شوڵتز لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەی ئەنجامیان دا ئەو دیدارانەیان تاوتوێ کرد کە لەم دواییانەدا لەگەڵ سەرۆکی رووسیا و سەرکۆماری ئۆکراینا ئەنجامیانداوە.
بایدن و شوڵتز جەختیان لەسەر بەڵێنەکانیان کردەوە سەبارەت بە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکراینا و باسیان لە گرنگیی بەهێزکردنی باڵی خۆرهەڵاتی ناتۆ کرد لە ئەگەری داگیرکردنی ئۆکراینا لەلایەن رووسیاوە.