Zafer Fatih Beyaz
26 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2022
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جگە لە تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و فەڕەنسا هەروەها جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا و داواکاری سوید و فینلاند بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ خرانە بەرباس.
ئەردۆغان هیوای خواست لە نزیکترین کاتدا ئاشتییەکی دادپەروەرانە لە نێوان رووسیا و ئۆکراینا بێتە دی و ئاماژەی بەوە دا کە بەردەوامی دەدەن بۆ هاندانی هەردوو وڵات بۆ ئەوەی بە رێگای دیپلۆماتی و دانوستان کێشەکان چارەسەر بکەن.
سەرکۆمار ئەردۆغان سەرنجیشی خستە سەر ئەوەی کە پەیوەندییەکانی سوید و فینلاند لەگەڵ ئەو کەس و بە ناو دامەزراوانەی لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەوە ئاراستە دەکرێن لەگەڵ رۆحیەتی هاوپەیمانێتی لەنێو ناتۆدا یەک ناگرێتەوە.