Zana Natık Kerem
12 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2018
بەغدا ــ AA
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ھێشتا ٦٤٣ ھاووڵاتی عێراقی کە لە نێویاندا منداڵ ھەیە و لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦وە لە لایەن حەشدی شەعبییەوە رفێندراون بێسەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی راپۆرتێک کە رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بڵاویکردەوە ئەو ٦٤٣ کەسە، دانیشتوی شارۆچکەی سەقڵاوییەی سەربە پارێزگای ئەنبارن و لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی کۆنترۆڵکردنەوەی شاری فەلـلوجە و ناوچەکانی دەورووبەری لە حوەزیرانی ساڵی ٢٠١٦ لە لایەن حەشدی شەعبییەوە رفێندراون کە تا ئێستا بێ سەروشوێنن و چارەنووسیان نادیارە.
رێکخراوەکە رایگەیاندووە کە کەسوکاری ئەو رفێندراوانە دڵنیا نیین لەوەی کە تاوکو ئێستا ئەو رفێندراوانە لە ژیاندا مابن.
کەسوکاری رفێندراوەکان بە رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیان رایگەیاندووە کە ژمارەیەکی زۆر لە پیاو، ئافرەت و منداڵ لە سێی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٦وە لە ناوچەی سەقڵاوییە لە ترسی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ھێزە عێراقییەکان و داعش ماڵوحاڵی خۆیان جێھێشبوو و ھەڵاتبوون، بەڵام دواتر لە لایەن گرووپێکی چەکداری سەربە حەشدی شەعبی دەستبەسەرکراون و بەرەو شوێنێکی نادیار براون.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.