Fuat Kabakcı
23 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2018
په‌كین - AA
وه‌زاره‌تی بازرگانی چین رایگه‌یاند به رێژه‌ی له‌سه‌دا 25 باجی زیاده‌یان خستووه‌ته سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی دروستكراوی ئه‌مریكا کە بەهاکەی دەگاتە 16 ملیار دۆلار.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی چینه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له‌به‌رامبه‌ر بڕیاری ئه‌مریكا بۆ دانانی باجی زیاده له‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی چینی به‌ڕیژه‌ی له‌سه‌دا 25 كه 16 ملیار دۆلار ده‌گرێته‌وه، حكوومه‌تی یه‌كین هه‌نگاوی هاوشێوه‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر و بڕیاریدا به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 25 باجی زیاده‌ی بخاته سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی دروستكراوی ئه‌مریكا كه بڕه‌كه‌ی 16 ملیار دۆلاره.
چین جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پارێزگاری له بازرگانی ئازاد و سیستەمی فره بازرگانی ده‌كات و، په‌نا بۆ میكانیزمی رێكخراوی بازرگانی جیهانی ده‌بات بۆ چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كان.
حكوومه‌تی چین له 8ی ئابدا رایگه‌یاندبوو كه وه‌ك وەڵامدانەوەیەک بۆ بریاری ئه‌مریكا بۆ دانانی باجی زیاده له‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی چین به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 25 كه 16 ملیار دۆلار ده‌گرێته‌وه، باجی زیده به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 25 كه 16 ملیار له‌خۆده‌گرێت ده‌خاته سه‌ر كه‌لوپه‌لی ئه‌مریكا، ئه‌مرۆش 23ی ئاب ئه‌و بڕیاره‌ی خسته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.