Dmitri Chirciu,Muhammet Torunlu
07 ئاب 2025•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2025
مۆسکۆ ــ AA
ڕاوێژکاری کرملین بۆ کاروباری دەرەکی، یوری ئوشاکۆڤ ڕایگەیاند کە واشنتۆن و مۆسکۆ ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی کە لە میانی چەند ڕۆژی داھاتوودا، کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجام بدرێت.
یوری ئوشاکۆڤ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا کە واشنتۆن و مۆسکۆ ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی نێوان ڤلادیمیر پوتین و دۆناڵد ترەمپ دەست پێ کردووە و گوتی: "ھەفتەی داھاتوو وەک وادەیەکی بەرایی بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی ڕووسیا و سەرۆکی ئەمریکا دیاری کراوە".
باسی لەوەش کرد کە دوێنێ چوارشەممە، ڤلادیمیر پوتین پێشوازی کرد لە نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ستیڤ ویتکۆف.
ڕاشیگەیاند کە لە دیدارەکەدا، بیروڕا ئاڵوگۆڕکراوە لەبارەی بەردەوامە ھەوڵە ھاوبەشەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکراینا.