10 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رتاسه‌ری جیهان دوای توشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) چاكبوونه‌ته‌وه، ٣٥٠ هه‌زاری تێپه‌ڕاند.
بە پێی ئه‌و زانياريیانهى له ماڵپەرى "Worldometer"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه به پشت به‌ستن به ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵات و ناوچەكاندا تۆماركراوه، له جیهاندا ٣٥٣ هه‌زار و ١٣٨ كه‌س توانیویانه به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا سه‌ربكه‌ون.
زۆرترین حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له چین تۆماركراوه كه ٧٧ هه‌زار و ٣٧٠ كه‌س دوای توشبوونیان چاكبوونه‌ته‌وه.
پاش چین ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین ژماره‌ی چاكبوونه‌وه‌ی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیان تێدایه به‌م شێوه‌یه‌یه؛ ئیسپانیا (٥٢ هه‌زار و ١٦٥)، ئه‌ڵمانیا (٥٠ هه‌زار و ٥٥٧)، ئێران (٣٢ هه‌زار و ٣٠٩)، ئیتاڵیا (٢٨ هه‌زار و ٤٧٠)، ئه‌مریكا (٢٤ هه‌زار و ٩٦١) و فه‌ڕه‌نسا (٢٣ هه‌زار و ٢٠٦).
له كاتێكدا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گه‌یشتووه‌ته ملیۆنێك و ٥٨٩ هه‌زار و ١٦ حاڵه‌ت، كۆی گشتیی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٩٤ هه‌زار و ٩٤٦ كه‌س.