Emel Öz
12 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە- AA
زریانی کۆنسن کە وڵاتی فلیپینی گرتوەتەوە تا ئێستا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ١٧ کەس.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "Philstar"، زریانەکە ناوچەکانی ناوەڕاستی فلیپینی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی نۆ هەزار بینا زیانیان بەرکەوتووە.
بەهۆی گیانلەدەستدانی ١٤ کەسی دیکەشەوە ژمارەی قوربانیانی کارەساتەکە گەیشتە ١٧ کەس و گەڕان بەدوای حەوت کەسی بێسەروشوێنیشدا بەردەوامە.
باس لەوەش کراوە کە زریانەکە کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی ٣١٣ هەزار کەس دروست کردووە.
جێی ئاماژەیە وڵاتی فلیپین یەکێکە لەو وڵاتانەی ساڵانە رووبەڕووی بارانی وەرزی و زریان دەبێتەوە.