Ahmed Gouda
12 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2023
قودس – AA
سوپای ئیسرائیل، ناوی ٣١ ئەفسەر و سەربازی دیکەی خۆی بڵاوکردەوە کە لە میانی شەڕ و پێکدادانەکان لەگەڵ چەکدارە فەڵەستینییەکاندا، کوژراون.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ڕێگای داوە ناوی ٣١ ئەفسەر و سەرباز کە لە ڕۆژی ٧ی ئەم مناگەوە شەممە لە شەڕ و پێکدادانەکان لەگەڵ چەکدارە فەڵەستینییەکاندا کوژراون بڵاو بکرێتەوە، ئاماژەی بەوەشداوە کە کەسوکاری سەربازە کوژراوەکان ئاگادارکراونەتەوە.
بەوەیش ژمارەی کوژراوانی سوپای ئیسرائیل بەرزبووەوە بۆ ٢٢٠ سەرباز کە ژمارەیەکیان ئەفسەرن.