Davit Kachkachishvili,Ahmet Kartal
26 ئادار 2025•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2025
کێێڤ ــ AA
سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی ڕایگەیاند، ئەو ھێرشانەی کە دەکرێنە سەر ژێرخانی وزە لە وەڵاتەکەی، دەوەستێندرێن.
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەدا کە لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیانەی کە لە سعوودیە ئەنجامدران، ڕێککەوتنێک کراوە لەبارەی وەستاندنی ھێرشەکانی سەر دامەزراوەکانی وزە لە ئۆکراینا و ڕووسیا.
گوتیشی: "بەپێی ڕێککەوتنەکە، چی دیکە ھێرش ناکرێتە سەر ژێرخانی وزە لە ئۆکراینا و ھێرشەکان دەوستێندرێن".
باسی لەوەش کرد کە ئامادەن ھەنگاوی پێویست بنێن، بە ئامانجی کۆتاییھێنان بە جەنگ.
ڕاشیگەیاند، ئەگەر ڕووسیا ڕێککەوتنی ئاگربەست پێشێل بکات، ئەوا لەبەرامبەردا ئۆکراینا بێ دەنگ نابێت و لەوبارەیەوە وەڵامی توند دەداتەوە و گوتی: "ھەموو ھەوڵێک دەدەین، بۆ ئەوى ڕێککەوتنەکان، جێبەجێ بکەین و ھیچ ھێرشێک ئەنجام نەدەین".