Yusuf Özcan,Hemın Othman Mohammed
13 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2017
پاریس - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان مارک ئیروە ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ڤیتۆكردنهوهی پرۆژه بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی سووریا له‌لایه‌ن رووسیاوه شتێك نییه له‌سه‌ری بسازێن و هه‌ڵه‌یه.
سه‌باره‌ت به ڤیتۆكردنهوهی پرۆژه بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن رووسیاوه سه‌باره‌ت سووریا، ئیروە له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند "ئه‌و بڕیاره‌ی رووسیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شتێك نییه سازان بكرێت له‌سه‌ری و هه‌ڵه‌یه، گه‌ره‌نتی ده‌دات به رژێمی سووریا له باره‌ی كۆكوژیهكانهوه. ئه‌وه‌یش ژماره‌ی شه‌هیده‌كانی گه‌لی سووریا زیاد ده‌كات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه وه‌ك وڵات به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر پاراستنی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی و میكانیزمه‌كانی ده‌سته‌به‌ری به‌كارهێنانی.
جان مارک ئیروە داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد به‌رپرسیارێتییه‌كانیان بگرنه ئه‌ستۆ و، گوتی: "فه‌ڕه‌نسا ناكشێته‌وه".