Zana Natık Kerem
08 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2019
تاران ــ AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، عەباس موسەوی کاردانەوەی نیشاندا لە ھەمبەر سزا نوێیەکەی ئەمریکا و رایگەیاند "ئەو سزا نوێیەی کە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە بەسەر گرووپی کەنداوی فارسی بۆ پیشەسازی پیترۆکیمیایی ، ٣٩ کۆمپانیای سەر بەو گرووپە و ھاوبەشەکانی لە دەرەوەی ئێراندا سەپێندراوە، سەرپێچی بنەما و یاسا نێودەوڵەتییەکانە".
عەباس موسەوی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیادا وەڵامی ئەو سزا نوێیەی داوەتەوە کە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە بەسەر گرووپی کەنداوی فارسی بۆ پیشەسازی پیترۆکیمیایی، ٣٩ کۆمپانیای سەر بەو گرووپە و ھاوبەشەکانی لە دەرەوەی ئێراندا سەپاندوویەتی.
بەپێی ئاژانسی ھەواڵیی "ئێرنا" گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، عەباس موسەوی گوتوویەتی: "ھەفتەیەک بەس بوو بۆ ئەوەی گەمژەیی و شێتی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دەربکەوێت کە داوای دانوستانی لەگەڵ ئێران کردبوو".
عەباس موسەوی ئەوەشی گوتووە: "ئەمریکا تەنھا سیاسەتی فشاری توند پەیڕەو دەکات کە سیاسەتێکی شکستخواردووە، چونکە سەرۆکەکانی پێشووی ئەو وڵاتە تاقیانکردووەتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەمریکا ناتوانێت ھیچ ئامانجێکی دیاریکراو بەدەست بھێنێت کە لە چوارچێوەی سیاسەتی ئێستای ھەوڵدەدات بەدیبھێنێت.
موسەوی بانگەوازی لە وڵاتانی جیھان کرد کە ھەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن لە ھەمبەر پێشێلکاریی یاسای نێودەوڵەتی لەلایەن ئەمریکاوە.
ناوبراو جەختیکردووەتەوە، ئەو سزا نوێیەی کە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە بەسەر گرووپی کەنداوی فارسی بۆ پیشەسازی پیترۆکیمیایی ، ٣٩ کۆمپانیای سەر بەو گرووپە و ھاوبەشەکانی لە دەرەوەی ئێراندا سەپێندراوە، سەرپێچی و پێشێلکردنی بنەما و یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
دوێنێ شەممە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاندبوو کە سزا بەسەر "گرووپی کەنداوی فارسی بۆ پیشەسازی پیترۆکیمیایی"، ٣٩ کۆمپانیای سەر بەو گرووپە و ھاوبەشەکانی لە دەرەوەی ئێراندا، سەپاندووە.