Can Efesoy
09 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2025
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەشتی مادلین'ی بە توندی ئیدانە کرد و ئەو کردەوەی ئیسرائیلی بە "تیرۆری دەوڵەت" ناو هێناوە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندووە، "دەستبەسەر داگرتنی کەشتی مادلین لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل کە بەمەبەستی گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ غەززە بەرێ کەوتبوو و هاووڵاتی ئێمەی تێدا بووە و لە کاتێدا لە ئاوەکانی نێودەوڵەتی دابووە، بە ئاشکرا پێشێلکردنی یاساکانی نێودەوڵەتییە".
وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە کە، "هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەشتی مادلین، هەڕەشە بۆسەر گەشتکردن و ئاسایشی دەریایی، جارێکی دیکە تیرۆریست بوونی دەوڵەتی ئیسرائیلی دەرخست".
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاشیگەیاندووە کە ئەو کردەوە هێرشبەرانەی ئیسرائیل و پێشێلکردنی یاساکان، ناتوانێ ئەوانە بێدەنگ بکات کە بۆ مرۆڤایەتی تێدەکۆشن و لێی خاوەن دەردەکەون.