Alaattin Doğru,Barış Seçkin
20 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2022
ئەنقەرە - AA
لە کاتێکدا ئاگر لە ناوچەکانی لا تێست دی بوخ و لاندیراس لە جیرۆند لە باشووری رۆژئاوای فەڕەنسا ماوەی هەشت رۆژە بەردەوامە لە هەفتەی رابردووەوە، نزیکەی ٦٠ هەزار هێکتار زەوی لە ئیسپانیا سووتاون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن میدیاکانی فەڕەنسا و پارێزگای جیرۆندەوە بڵاوکراونەتەوە، بە گواستنەوەی ١٦ هەزار کەسی دیکە لە ناوچەکە دوێنێ، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی کاریگەری ئاکرگەوتنەوەکان ماڵوحاڵیان بەجێهێشتووە بۆ ٣٦ هەزار و ٦٠٠ کەس زیادی کردووە.
لەو ناوچەیەی کە پلەکانی گەرما لە ٤٠ پلە تێپەڕیوە، بە گشتی ٢٠ هەزار هێکتار رووبەری سەوز و دارستان کە شەش هەزار و ٥٠٠ هێکتاریان لە لا تێست دی بوخ و ١٢ هەزار و ٨٠٠ هێکتاریان لە لاندیراس بوون، بووە بە خۆڵەمێش.
جگە لە هەزار و ٧٠٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە، سێ فڕۆکەی ئاگرکوژێنەوە لە جۆری داش هەوڵی دامرکاندی ئاگرەکان دەدەن.

بەهۆی کاریگەری گەرما و بای بەهێز کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکانی جیرۆند ئەستەمە.
زیاتر لە هەزار ئاژەڵ کە لە باخچەی ئاژەڵانی ئاراچۆن کە لەسەر ٢٢ هێکتار زەوی دامەزراوە، گواستراونەتەوە بۆ شوێنەکانی دیکەی ناوچەکە.
کەناڵی تەلەڤیزیۆنی فەڕەنسا بلو جیرۆند رایگەیاند کە پێنج کەمپ و چێشتخانە و دوو خانوو لە ناوچەکەدا سووتاون.
هەروەها ئاگر لە ناوچەکانی ڤێنساک و فینیستێر کەوتووەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە دەرکەوت کە یەک لەسەر سێی فڕۆکە ئاگرکوژێنەوەکان بە بیانووی ئەوەی گونجاو نین بۆ بەکارهێنان خراونەتە ژێر چاودێرییەوە.
- لە ئیسپانیا ٢٠ ئاگر هەن کە تا ئێستا نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە رۆژنامەی ئێل پایس بڵاوکراوەتەوە، نزیکەی ٦٠ هەزار هێکتار زەوی بەهۆی ئەو ئاگرکەوتنەوەیانەوە کە لە ١٣ی تەمووزەوە لە وڵاتەکەدا بەردەوامە، سووتاوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٤٠ هەزار هێکتار زەوی بەهۆی ئاگرکەوتنەوەوە سووتاوە.
بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانەوە خراپترین هاوینی ١٥ ساڵی رابردوو لە وڵاتەکەدا دەگوزەرێت و ٢٠ ئاگر هەن کە تا ئێستا نەتوانراوە کۆنترۆڵ بکرێت.
بەپێی نەخشەی ئاگرکەوتنەوە چالاکەکان کە لەلایەن کۆمپانیای ئێل پایسەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاگرەکان لە باکووری رۆژئاوای وڵاتەکە چڕبوونەتەوە.
بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکەی سیێرا دی لا کولێبرا کە دەکەوێتە پارێزگای زامۆرا لە ناوچەی کاستیل و لیۆن و نزیکە لە سنووری پورتوگال، دوو کەس گیانیان لەدەست دا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکانی زامۆرا، نەتوانراوە خزمەتگوزاری شەمەندەفەر لەنێوان مەدریدی پایتەخت و هەرێمی گالیسیا لە باکووری رۆژئاوا ئەنجام بدرێت.
بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە ناوچەكەدا، نزیكەی ٢٥ گوند چۆڵ کرا.
بەپێی هەواڵەکانی کەناڵی BBC، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی گەرمای زۆرەوە لە ئیسپانیا و پورتوگال گیانیان لەدەستداوە لە هەزار کەس تێپەڕیوە.
له ههواڵهكهدا بڵاوكرایهوه كه ژن و مێردێكی تهمهنی ٧٠ ساڵان له كاتی ههوڵدان بۆ رزگاربوون له بڵێسهی ئاگر له ئاگری دارستانهكانی شاری مورسا له باكووری پورتوگال لهناو ئۆتۆمبێلهكهیاندا سووتان و گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە زۆرێک لە گوندەکانی ناوچەکە چۆڵکراون.
لە رۆژنامە ناوخۆییەکانی پورتوگالدا ئاماژە بەوە کراوە کە زیاتر لە ٦٠٠ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە و هەشت فڕۆکە لە هەوڵی دامرکاندنی ئاگرەکەی شاری مورسا-دان.