Emre Gürkan Abay
27 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2025
مۆسکۆ - AA
گوتەبێژی کریملین، دیمیتری پێسکۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە هیچ ئاماژەیەکیان لە ئەمریکییەکانەوە وەرنەگرتووە بۆ ئەگەری کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمێر پوتین و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و، گوتی: ''بەو بەپێیەش کاتێکی دیاریکراوی پێویستە''.
سەبارەت بە ئەگەری کۆبوونەوەی پوتین و ترەمپ، پێسکۆڤ لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە ئایا پوتین سەردانی ئەمریکا دەکات بۆ کۆبوونەوەکە یان نا، پێسکۆڤ رایگەیاند: ''ئەمەش لە کاتێکدا ڕاوێژی لەسەر دەکرێت کە سەرکردەکان بە گونجاو دەزانن کۆبوونەوەیەکی لەو شێوەیە ڕێکبخەن. هەتا ئێستا هیچ ئاماژەیەکمان لە ئەمریکییەکانەوە وەرنەگرتووە، لەبەرئەمە لەسەر ڕۆژمێری خۆمان کار دەکەین''.
پێسکۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە ڕووسیا ئامادەی کۆبوونەوەیە و، گوتی: ''وادەبینرێت کە لایەنی ئەمریکاش ئامادەیە. بەو بەپێیەش کاتێکی دیاریکراوی پێویستە''.