Aykut Yılmaz
06 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2023
ئەنقەرە – AA
بەربژێری ئاکپارتی بۆ پۆستی پەرلەمانی تورکیا، نومان کورتوڵموش رایگەیاند کە لە چوارچێوەی دیدگای "سەدەی تورکیا"دا، رۆژەڤی گرنگ چاوەڕێی پەرلەمانی تورکیا دەکات.
نومان کورتوڵموش دوای ئەوەی داواکاریی لەبارەی بەربژێربوونی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا پێشکەش بە ئەمیندارییەتی گشتیی پەرلەمان کرد، رایگەیاند کە لەسەر پێشنیازی ئاکپارتی و ھاوپەیمانەکەی مەھەپە، خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بەربژێر کردووە.
روونیشیکردەوە کە ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی ٦٠٠ پەرلەمانتار دایە، سەبارەت بە خزمەتکردنی تورکیا و گەلەکەی.
بەربژێری ئاکپارتی بۆ پۆستی پەرلەمانی تورکیا، نومان کورتوڵموش دووپاتی کردەوە، ئەوەی پەرلەمان بۆ بەدھێنانی دیدگای "سەدەی تورکیا" دەکەوێتە سەر شانی ئەنجامی دەدات،ھەروەھا ھەنگاوی گرنگ و بەھێز دەنێت لە پێناو ئامانجە نیشتمانییەکانی تورکیا.
سبەی چوارشە، پەرلەمانی تورکیا لەڕێگای پرۆسەی دەنگدانەوە کە ٦٠٠ پەرلەمانتار تیایدا بەشداری دەکەن، سەرۆکێ نوێ ھەڵدەبژێرێت.