Abdullah Shukur
24 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2017
کابول - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی سوپای ئەفغانستان لە ویلایەتی فاریابی باکووری ئەو وڵاتە، ٢٢ چەکداری تاڵیبان کوژران.
فەرماندەی کەتیبەی یەکەمی فەرماندەیی فەیلەقی ٢٠٩یەمینی شاھینی ئەفغانستان، جەنەڕاڵ جەننەت گول بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند کە ھێلیکۆپتەرەکانی سوپا پێگەکانی تاڵیبانیان لە نزیک شارۆچکەی پەشتون کۆت بۆردومان کردووە.
ناوبراو ئاشکراشی کرد کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٢٢ چەکداری تاڵیبان کوژراون و ١٧ چەکداری دیکە برینداربوون.