Zafer Fatih Beyaz
23 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2024
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت)، ئیبراهیم کاڵن لەگەڵ هەریەک لە سەرکۆماری عێراق، عەبدوللەتیف ڕەشید و سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە، محەمەد شیاع سوودانی کۆبووەوە.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتووە، کاڵن لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، لەگەڵ سەرکۆماری عێراق ڕەشید و سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە سوودانی و نوێنەرانی شیعە و سووننە و تورکمانەکان کۆبووەتەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا پرسەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەڕەشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە و ئەو هەنگاوە هاوبەشانەی لە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکەدا دەگیرێنەبەر، لەگەڵ هاریکاری ئەمنیی و هاریکاریی لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش تاوتوێ کران.
هەروەها لە کۆبوونەوەکاندا پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان وەک هاریکاریی ئەمنیی و ئابووریی، جەنگی غەززە و ڕەنگدانەوەی ئەو جەنگە لەسەر عێراق و وڵاتانی ناوچەکە تاوتوێی کرا.