Zana Natık Kerem
04 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2019
ریاز ــ AA
وەزیری وزەی سعوودیە، خالید فالح رایگەیاند كە لە چوارچێوەی سەردانەكەی بۆ مۆسكۆ لەگەڵ هاوتا رووسییەكەی، ئەلێكساندەر نۆڤاك كۆبووەتەوە.
خالید فالح لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە بڵاویكردووەتەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا لەگەڵ ئەلێكساندەر نۆڤاك لەبارەی رەوشی بازاڕەكانی نەوتی جیهان گفتوگۆیان كردووە.
وەزیری وزەی سعوودیە، خالید فالح ئاماژەی بەوەشكردووە كە لە كۆبوونەوەكەدا، جەختكراوەتە لەسەر ئەوەی گرنگە هەمووان پابەندبن بە رێككەوتنی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان تا كۆتایی چارەكی یەكەمی 2020.
لە سەرەتای ئەمساڵدا، وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی ئۆپێك و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ بەڕابەرایەتی رووسیا گەیشتن بە رێككەوتنێك بۆ كەمكردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان بە بڕی یەك ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بۆ ماوەی شەش مانگ کە بڕیارە رێككەوتنەکەش لە مانگی ئاداری ٢٠٢٠دا، كۆتایی پێ بهێندرێت.
وەزیری وزەی سعوودیە باسی لەوەشكردووە كە رێككەوتنی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەم هێنان، ئامانج لێی ئەوەیە نەوتی عەمباركراو لە جیهان بگەڕێتەوە سەر رێرەو سروشتییەكەی خۆی.
رووسیا بە دووەم گەورە وڵات بۆ بەرهەمهێنانی نەوتی خاو هەژمار دەكرێت كە ١١ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا لەو وڵاتە بەرهەم دەهێندرێت.
سعوودیە بە سێیەم وڵات بۆ بەرهەمێهانی نەوتی خاو هەژمار دەكرێت كە نۆ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا لەو وڵاتە بەرهەم دەهێندرێت.