Ayşe Böcüoğlu Bodur
28 کانوونی دووەم 2025•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2025
ئەنقەرە - AA
وەزیری گواستنەوە و ژێرخانی تورکیا، عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو لەگەڵ وەزیری ڕێگاوبان و شارسازی ئێران، فەرزانە سادق کۆبووەوە.
سەرەتا هەردوو وەزیرەکە لە وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخان کۆبوونەوە و، پاشان کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان ئەنجام درا.
ئوراڵئۆغڵو باسی لەوە کرد کە هاوڕان لەسەر گەیاندنی توانای گواستنەوەی هێڵی ئاسنین بۆ یەک ملیۆن تۆن و، ڕایگەیاند: "لە ٢٠ی شوباتدا دەست دەکەین بە فرۆشتنی بلیتی شەمەندەفەرەکانی گەشتیاری وان-تاران".
هەروەها ئوراڵئۆغڵو باسی لەوە کرد لە کۆبوونەوەکەدا باسیان لەو ڕێگایانە کردووە کە لە گواستنەوەی ڕێگای وشکانییدا زیاتر پراکتیکین و، ڕایگەیاند: "باسمان لەوە کرد کە چۆن باجی دوولایەنی هەڵگرین. شاندەکانمان کۆبوونەوە و بڕیارمان دا چارەسەری کردەیی بۆ هەندێک پرس بدۆزینەوە".