Çağrı Koşak
19 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2025
ئیستانبوڵ - AA
لە ئاکامی کۆتا هێرشی ئێراندا بۆ سەر ئیسرائیل کە وەک وەڵامدانەوە بۆ هێرشەکانی سەر وڵاتەکەی ئەنجامیدا، ٤٤ کەس برینداربوون کە برینی سیانیان سەختە.
ئەستێرەی سووری داود کە فریاگوزاری بەپەلەی ئیسرائیلە، زانیاری لەبارەی کۆتا هێرشی ئێران بۆ سەر ئەو وڵاتە بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە تیمەکانیان و کارمەندانی تەندروستی هاوکاری پزیشکییان پێشکەش بە بریندارەکان کردووە و، جگە لە سێ بریندار کە باری تەندروستیان ناجێگیرە و دوو برینداری دیکە کە برینەکانیان مامناوەندە، ٣٩ کەسەکەی دیکە بەهۆی تەقینەوەکانەوە بە سووکی برینداربوون.

ئێران بە زیاتر لە ٢٠ مووشەک هێرشی کردە سەر ئیسرائیل، مووشەکەکان لە دەوروبەری تەل ئەبیبی پایتەخت و نەقەب لە باشوور وڵاتەکە کەوتوونەتە خوارەوە.
