Ramal Mahmood
21 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2016
بۆگۆتا - AA
لەئاکامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگر لە شاری پۆرتۆ کۆرینۆ رۆژهەڵاتی کۆڵۆمبیا، پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
لەمبارەیەوە دامەزراوەی فڕۆکەوانی مەدەنی کۆلۆمبیا، راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە فڕۆکەیەکی بارهەڵگری جۆری Boeing 727 کە لە شاری پۆرتۆ کۆرینۆ بەرەو بۆگۆتا بەڕێ کەوتبوو، دوای سێ خولەک لە بەرزبوونەوەی کەوتە خوارەوە.
لە ئاکامدا پێنج کەسی سەربە تیمی فڕۆکەکە کە لە شەش کەس پێکهاتبوون، گیانیان لەدەستدا.
ئەم فڕۆکەیە فڕۆکەی کۆمپانیای فڕۆکەوانی Aerosucreە دوای رووداوەکە دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە.