Ali Cura
25 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 27 تشرینی دووەم 2021
گرۆدنۆ- AA
نزیکەی دوو هەزار کۆچبەر لەسەر سنووری نێوان پۆڵەندا-بێلاڕووس چاوەڕێن مۆڵەتی چوونە ناو ئەورووپایان پێبدرێت.
دهستهی سنووری بێلاڕووس، دەربارەی روشی کۆچبەرەکان راگەیەندراوێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە کۆچبەران لە رەوشێکی نائاساییدان و لە کاتێکیشدا هەوڵی پەڕینەوە لە سنوور دەدەن ناوبەناو لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی سەر سنوور دووچاری پێکدادان دەبنەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە دوو کۆچبەر هەوڵی نزیک بوونەوە لە سنووریان داوە، هەرچەندە هیچ کارێکی تێکدەرانەشیان ئەنجام نەداوە بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی پۆڵەنداوە بە گازی فرمێسکڕێژ رووبەڕوویان بوونەتەوە.
لە لایەکی دیکەشەوە لە ناوچەیەکدا کە بەشێوەیەکی کاتی لەلایەن حکوومەتی بێلاڕووسەوە دروست کراوه، دابەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بەردەوامن.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لە هەشتی تشرینی دووەمەوە نزیکەی دوو هەزار کۆچبەر کە زۆرینەیان هاووڵاتی سووری و عێراقین روویان لەسەر سنووری پۆڵەندا-بێلاڕووس کردووە و چاوەڕێن بچنە ناو وڵاتانی یەکێتی ئەورووپاوە.