Sangar Hamad Azeez
22 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2016
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی 'ریا نۆڤۆستی' رووسی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ماریا زاهارۆڤا، رایگەیاند: "بەمەبەستی هێنانەدی ئاگربەست لە سووریا، هەریەک لە وەزیرانی دەرەوەی رووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جۆن کیری لە رێگەی تەلەفۆنەوە بابەتەکەیان خستۆتە بەرباس و گفتوگۆ".
لە کۆتایی هەواڵەکەدا هاتووە کە "دوای ئالوگۆڕکردنی بیروڕاکان هەردوو وەزیر زانیارییەکانیان بە سەرۆکانی هەردوو وڵات ڤلادیمیر پوتین و باراک ئۆباما گەیاندووە".