Dildar Baykan
22 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2019
واشنتۆن - AA
سیناتۆری كۆماریخوازه‌كانی ئه‌مریكا، لیندسی گراهام له نامه‌یه‌كیدا كه ئاڕاسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، مایك پۆمپیۆی كردووه، داوای به‌ڵگه‌ی لێ‌كرد سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی جێگری سه‌رۆكی پێشووی وڵاته‌كه‌ی و كاندیدی پاڵێوراوی دیموكراته‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی ٢٠٢٠، جۆ بایدن و هه‌نته‌ر بایدن-ی كوڕی و به‌رپرسانی دیكه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی باراك ئۆباما له‌گه‌ڵ ئۆكرانیادا.
له كاتێكدا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌كارلادانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ درێژه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی باس له‌وه ده‌كات كه ''له‌و په‌یوه‌ندیيه تهلهفۆنيیهی له مانگی ته‌مووزدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ڤلادیمێر زێلێنسكی ئه‌نجامیداوه گوشاری لێكردووه له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه له جۆ بایدن كه یه‌كێكه له كاندیدانی پاڵێوراوی دیموكراته‌كان بۆ ههڵبژرادنهكهی ٢٠٢٠ و هه‌نته‌ر بایدنی كوڕی''، له كۆماریخوازهكانهوه هه‌نگاوێكی نوێ نرا.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی داد له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، لیندسی گراهام نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی، مایك پۆمپیۆ كرد و داوای به‌ڵگه‌كانی لێ‌كرد سه‌باره‌ت به‌و رێككه‌وتنانه‌ی جێگری سه‌رۆكی پێشووی وڵاته‌كه‌ی، جۆ بایدن و هه‌نته‌ر بایدنی كوڕی و به‌رپرسانی دیكه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی باراك ئۆباما له سه‌رده‌می سه‌رۆكی پێشووی ئۆكرانیا، پێترۆ پۆرۆشینكی ئه‌نجامیانداوه.
له‌نێو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی گراهام داوایكردووه تۆماری ئه‌و كۆبوونه‌وانه هه‌یه كه بایدن له ١١، ١٨ و ١٩ی شوبات و ٢٢ی ئاداری ٢٠١٦ له‌گه‌ڵ پۆرۆشینكۆ ئه‌نجامیداون، له‌گه‌ڵ تۆماری ئه‌و په‌یوه‌ندیيه تهلهفۆنیيانهی به‌نگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت بایدن له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه له كۆمپانیای وزه به‌ناو Burisma گفتوگۆی كردووه، هه‌روه‌ها تۆماری كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی كاری هه‌نته‌ر بایدن، دیڤۆن ئارشه‌ر له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاته‌ی ئه‌مریكا، جۆن كێری كه له ٢ی ئاداری ٢٠١٦ ئه‌نجامیداوه.
- لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌كارلادانی تره‌مپ
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپ له مانگی ته‌مموزدا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئوکراینا، ڤلۆدیمێر زێلێنسكی ئه‌نجامدا، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه تره‌مپ له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیيه‌دا داوای له زێلێنسكی كردووه ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه بكات له جۆ بایدن-ی ركابه‌ری و خانه‌واده‌كه‌ی، ئه‌وا ئه‌مریكا هاوكاری وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
له‌سه‌ر ئه‌و بانگه‌شه‌یه دیموكراته‌كانی كۆنگرێس ده‌ستیان كرد به لێكۆڵینه‌وه به‌مه‌به‌ستی له‌كارلادانی تره‌مپ.
له به‌رامبه‌ر تره‌مپ داكۆكی له‌وه‌كرد كه په‌یوه‌ندیيه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ زێلێنسكی به ته‌واوی گونجاوه له‌گه‌ڵ رێساكان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی سه‌رنج تره‌مپ پێش په‌یوه‌ندیيه تهلهفۆنيیهكه هاوكاری دارایی و هاوكاری سه‌ربازیی به‌بڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و وڵاته هه‌ڵپه‌ساردبوو.
كۆشكی سپی ئه‌مریكا، ده‌قی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و باسی له‌وه كرد كه هیچ پهیوهنديیهك له‌نێوان هاوكاریه‌كان و په‌یوه‌ندیيه تهلهفۆنيیهكه بوونی نییه.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، مانگی رابردوو له میانی ده‌نگدانێكدا رێساكانی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌كارلادانی دیاریكرد، بڕیاریشیدا له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی دانیشتنی كراوه به‌ڕووی رای گشتیی‌دا. یه‌كه‌م دانیشتنیش رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو.