Emre Gürkan Abay,Hemın Othman Mohammed
23 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2018
مۆسكۆ - AA
گوته‌بێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ رایگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سزا بسه‌پێنێت، ئه‌وا رووسیا ده‌توانێت به‌ته‌نیا پرۆژه‌ی هێڵی بۆری غازی سروشتی ته‌وژمی 2ی باكوور بنیات بنێت.
دمیتری پێسكۆڤ له مۆسكۆ بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئه‌و بانگه‌شانه كرد كه له میدیای ئه‌ڵمانیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سزا بسه‌پێنێت، رووسیا ده‌توانێت به‌ته‌نیا پرۆژه‌ی هێڵی بۆری غازی سروشتی ته‌وژمی 2ی باكوور بنیات بنێت.
گوته‌بێژی كرملین، دمیتری پێسكۆڤ باسی له‌وه كرد كه رووسیا له توانایدایه به‌ته‌نیا پرۆژه‌كه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سزا بسه‌پێنێت رووسیا ده‌توانێت به‌ته‌نیا پرۆژه‌كه بنیات بنێت، به‌ڵام ئومێده‌وارین شتێكی له‌و شێوه‌یه (سزاكانی ئه‌مریكا) روو نه‌دات".
رۆژنامه‌ی Süddeutsche Zeitungی ئه‌ڵمانی، دوێنێ له هه‌واڵێكدا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین به‌ڵێنی به راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ داوه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سزا بسه‌پێنێت به‌سه‌ر ته‌وژمی 2ی باكووردا ئه‌وا رووسیا ده‌توانێت به‌ته‌نیا پرۆژه‌كه ته‌واو بكات.