Tayfun Salcı,Rewa Mahmood Hasan
14 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2019
لەندەن- AA
پەرلەمانی بەریتانیا داوایەکی رەت کردەوە تایبەت بە پشتگیری کردن لە پرۆسەی سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەسەر رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا و هەڵوێستی برێکسیتی حکوومەت.
لەدەنگدانێکدا لە ئەنجوومەنی گشتی باڵی خوارووی پەرلەمان داوایەکی تایبەت بە پشتگیری کردن لە پرۆسەی سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لەسەر رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا و هەڵوێستی برێکسیتی حکوومەت بە کۆی ٣٠٣ دەنگ بەرامبەر ٢٥٨ دەنگ رەت کردەوە.
ئەمە دووهەم شکستی سەرۆکوەزیران تێریزا مای-ە دوای رەت کردنەوەی رێککەوتنی برێکسیت لە ١٥ی کانوونی دووهەم بەکۆی ٤٣٢ دەنگ بەرامبەر ٢٠٢ دەنگ.
ئەمە لەکاتێکدایە مای هەوڵی دەدا سەرلەنوێ لەگەڵ یەکێتی ئەورووپادا دانوستانەکانی دەستپێبکاتەوە لەرێی "مادەی شوێنگرەوە"ی تایبەت بە سنوورەکانی ئێرلەندای باکوور کە بووە هۆی رەت کردنەوەی رێککەوتنەکەی لەگەڵ یەکێتی ئەورووپا.
دەنگی خۆپارێزی موحافیزکارەکانی پشتگیریکاری سەرسەختی برێکسیت کە دژی ئەو مادەیەی رێککەوتنەکەن، رۆڵێکی گرنگی هەبوو لە شکستەکەی ئەمشەوی سەرۆکوەزیران مای-دا.