Fakhradin Ibrahim Mohammad
22 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2021
هەولێر - AA
کۆمپانیای گوگڵ ئاڵایەکی رەشی وەک هاوخەمییەک بۆ قوربانیانی تەقینەوەکەی بەغدا هەڵواسی.
کۆمپانیای گوگڵ بە هەڵواسینی ئاڵایەکی رەش لەسەر لاپەڕی گەڕان بە دوای زانیارییەکانیدا، هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی تەقینەوەکەی بەغدا دەربڕی.
دۆینێ پێنجشەممە ٢٢ی کانوومی دووهەم، لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی خۆکووژی لە بەغدا، ٣٢ کەس کوژران و ١١٠ کەس بریندار بوون.
رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەم کردە تیرۆریستییە نیشان دا.